Dec 26, 2011
دابەزاندنی موزیکەکانی ناو ئایفۆن ، ئایپاد، ئایپۆدبۆ سەر کامپیوتێر
ئەو کەسانەی کە یەکێک لە ئامرازەکانی ئەپڵ واتە ئایپاد ، ئایفۆن یا ئایپۆدیان هەیە دەزانن کە زۆر جار پێویستیان بەوە دەبێت کە فایلە موزیکەکانی ناو ئایفۆنەکەیان دابەزێننە سەر کامپیوتێرەکەیان ، لێرە دا هەوڵ دەدەین رێگای ئەم کارە شی کەینەوە ،
١- ئاگادار بن کە ئەپڵ لە هیچ کام لە پرۆگرامەکانی دا کە سەرەکیترینیان ئایتونزە رێگەی ئەم کارەی نەداوە ، بۆیە دەبێ سەرەتا پرۆگرامی SharePod دابەزێنن لە رێگای ئەم ماڵپەڕەوە ، کە دەبێ Get Sharepod کلیک بکەن و پرۆگرامەکە دابەزێننە سەر کامپیوتێرەکەتان
٢- ئایفۆنەکە بە یو ئێس بی وەسڵ کە بە کامپیوتێرەکەتەوە و پرۆگرامەکە لێخوڕە (کاتی لێخوڕینی پرۆگرامی SharePod دەبێ پرۆگرامی ئایتونز داخرابێ )
٣- لە ناو لیستەکە دا ئەو فایلە دەنگیانەی دەتهەوێ بیخەیە سەر کامپیوتێرەکە دیاریان بکە و پاشان لە سەر "Copy to computer" کلیک بکە
٤- پەنجێرەیەک دەکرێتەوە و داوای شوێنی پاشەکەوت کردنی فایلەکان لە سەر کامپیوتێرەکەت لێ دەکا ، پاش دیاری کرنی شوێنی فایلە دەنگیەکان لە سەر "OK" کلیک بکە .
٥- چاوەڕی بکە تا فایلەکان دەگوازرێتەوە سەر کامپیوتێر.
Subscribe to:
Posts (Atom)