Dec 26, 2011

سیافو ، کامپیوتێرێک بۆ نابینایان




جان لوکاسی ئامریکایی جۆرە کامپیوتێرێکی بۆ نابینایان دروست کردووە کە دەتوانێ بە شێوەی بەرجەستە و 3D  پەڕە دیجیتالیەکان نمایش بکا ، 


نابینایان دەتوانن بە سیافوو سەردانی ئینتەرنێت بکەن و لاپەڕە ئینتێرنێتیەکان لەمس کەن :



ئەم کامپیۆتێرە جیا لە تێکست وێنەکانیش بەم شێوەیە مۆنیتۆر دەکا

دابەزاندنی موزیکەکانی ناو ئایفۆن ، ئایپاد، ئایپۆدبۆ سەر کامپیوتێر




ئەو کەسانەی کە یەکێک لە ئامرازەکانی ئەپڵ واتە ئایپاد ، ئایفۆن یا ئایپۆدیان هەیە دەزانن کە زۆر جار پێویستیان بەوە دەبێت کە فایلە موزیکەکانی ناو ئایفۆنەکەیان دابەزێننە سەر کامپیوتێرەکەیان ، لێرە دا هەوڵ دەدەین رێگای ئەم کارە شی کەینەوە ،

١-  ئاگادار بن کە ئەپڵ لە هیچ کام لە پرۆگرامەکانی دا کە سەرەکیترینیان ئایتونزە رێگەی ئەم کارەی نەداوە ، بۆیە دەبێ سەرەتا پرۆگرامی  SharePod دابەزێنن  لە رێگای ئەم ماڵپەڕەوە ، کە دەبێ  Get Sharepod کلیک بکەن و پرۆگرامەکە دابەزێننە سەر کامپیوتێرەکەتان 

٢- ئایفۆنەکە  بە یو ئێس بی  وەسڵ کە بە کامپیوتێرەکەتەوە و پرۆگرامەکە لێخوڕە (کاتی لێخوڕینی پرۆگرامی  SharePod دەبێ پرۆگرامی ئایتونز داخرابێ ) 

٣- لە ناو لیستەکە دا ئەو فایلە دەنگیانەی دەتهەوێ بیخەیە سەر کامپیوتێرەکە   دیاریان بکە و پاشان لە سەر  "Copy to computer"  کلیک بکە 



٤- پەنجێرەیەک دەکرێتەوە و داوای شوێنی پاشەکەوت کردنی فایلەکان لە سەر کامپیوتێرەکەت لێ دەکا ، پاش دیاری کرنی شوێنی فایلە دەنگیەکان لە سەر "OK" کلیک بکە .

٥- چاوەڕی بکە تا فایلەکان دەگوازرێتەوە سەر کامپیوتێر.