Jan 24, 2012

دەستڕاگەیشتنی خێرا بە بەشە جۆراوجۆرەکانی سێتینگ لە ئایفۆن و ئایپاد دا

یەکێک لە کێشەکانی سیستەمی کارگێڕی ئای دێوایسەکانی ئاپڵ واتە IOS  ئەوەیە  کە  ناتوانی بێ جەیل برێک دەستراگەیشنی خێرات هەبێ بۆ بەشەکانی سێتینگ ...  بەڵام لەم پۆستی ئەم جار دا شێوەی ئەم کارە بێ جەیل برێک کردن باس دەکەین


بۆ ئەم کارە تەنیا  بە سەفاری بڕۆنە ئەو ئادرەسە
brdrck.me/settings
 پاشان ئایکۆنی هەر بەشێک کە دەتانهەوێ لە سەر لاپەڕەی ماڵ واتە هۆم سکرین دایبەزێنین کلیکی لە سەر بکەن پاشان لە لاپەڕەی دواتر دا Installی کەن . ئایکۆنی دیاری کراو بۆ دەست ڕاگەیشتنی خێرا بۆ سێتینگی دیاری کراو زیاد دەبێ بە هۆم سکرینەوە

Jan 22, 2012

ئەپڵ ئەمجار دەس دەبا بۆ گۆڕینی سیستەمی پەروەردە و فێر کردن


رۆژی ١٩ ژانویە لە کۆنفرانسی ئاپڵ دا کە تایبەت بوو بە ناساندنی پڕۆگرامی نوێی ئەپڵ بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد بە ناوی Itunes u ئاپڵ ئەم پڕۆگرامەی وەک بەشێکی جیا نەکراو لە داهاتووی خوێندن و بارهێنان دا ناو برد . شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەم  پەکەیجەش  کە یەک لە داهێنانەکانی ستیوێن جابزە کە دووای مەرگی بڵاو دەبێتەوە وەک پەکەیجی Itunes کە دنیای مۆسیقای یەکسەر گۆڕی ، دەبیتە هۆی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوەی خوێندن و چۆنێتی پەیوەندی فێرکار (مامۆستا) و فێرخواز (شاگرد).