Jan 22, 2012

ئەپڵ ئەمجار دەس دەبا بۆ گۆڕینی سیستەمی پەروەردە و فێر کردن


رۆژی ١٩ ژانویە لە کۆنفرانسی ئاپڵ دا کە تایبەت بوو بە ناساندنی پڕۆگرامی نوێی ئەپڵ بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد بە ناوی Itunes u ئاپڵ ئەم پڕۆگرامەی وەک بەشێکی جیا نەکراو لە داهاتووی خوێندن و بارهێنان دا ناو برد . شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەم  پەکەیجەش  کە یەک لە داهێنانەکانی ستیوێن جابزە کە دووای مەرگی بڵاو دەبێتەوە وەک پەکەیجی Itunes کە دنیای مۆسیقای یەکسەر گۆڕی ، دەبیتە هۆی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوەی خوێندن و چۆنێتی پەیوەندی فێرکار (مامۆستا) و فێرخواز (شاگرد).




No comments:

Post a Comment

تۆش دەتوانی بۆچوونی خۆت بنووسی